بانکی ناوەندیی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا-

بانکی ناوەندیی عیراق سەبارەت بە سڕینەوەی سفرەکانی سەر دینار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو داوای ل هاوڵاتییان کرد باوەڕ بە زانیاریی و ژمارەی پشتڕاستنەکراوە نەکەن.

بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند “سڕینەوەی سفرەکانی سەر دینار پێویستی بە چەندین قۆناغی یاسایی و هونەری هەیە و ئەو هەواڵانەی باس لە سڕینەوەی سفرەکان دەکەن هیچ بنەمایەکی فەرمییان نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” چاپکردنی هەر جۆرە دراوێکی نوێی عیراقی بەبێ سفر بەتەواوی رەتدەکەنەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەن باوەڕ بەهیچ دەنگۆیەک نەکەن، چونکە پرۆسەکە چەندین قۆناغ دەخایەنێت و کاتی زیاتری پێویستە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان