مەودا میدیا-
دادگای رەسافە لە بەغدا ئەو فەرمانە سالارییەی تایبەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی هەڵوەشاندەوە کە هەفتەی رابردوو لەسەر داوای رێپێدراوی کۆمپانیاکە دەریکردبوو، پشتیوانی بڕیارەکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکات بۆ راگرتنی کارکردنی کۆڕەک.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند “دادگای بەرایی رەسافە لە بەغدا فەرمانە سالارییەکەی رۆژی 24ی ئەم مانگەی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەکەوە پێشکەش کرابوو، هەروەها بڕیارەکەی دەستەکەى وەک خۆی هێشتووەتەوە بۆ راگرتنی کارەکانی کۆڕەک”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی هەستکردن بەستەم بووە لەلایەن سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان دژی بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆڕەک”.
ئەوەشی خستەڕوو “دەستەکە بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێکارە یاسایی و دادوەرییەکان سەبارەت بە دۆسییەی کۆڕەک، ئەوەش لەپێناو پاراستنی مافەکانی دەوڵەت، بەرژەوەندیی گشتیی و مافی بەکارهێنەران، لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا”.
ب ح
