زیاتر لە 93 ملیار دینار بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق ئاشکرایکرد لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵد دەزگاکەیان زیاتر لە 93 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.

ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق رایگەیاند “لەمساڵدا زیاتر لە 93 ملیار دیناریان بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە و دەستیان بەسەر 14 ملیۆن دۆلار و 12 ملیار دیناردا گرتووە و رادەستی بانکی ناوەندیی عیراقیان کردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا تۆڕێکی مامەڵەکردن بە دۆسییەی زەوییەکانیان لە موسەنا هەڵوەشاندووەتەوە و 61 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، هەروەها ئاشکراکردنی زیاتر لە 90 پەڕاو و مامەڵەی ساختەکراو و بەهەدەردانی موڵکی گشتیی کە بە نزیکەی دوو ملیار دینار خەمڵێنراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا هەوڵێکیان بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغدا پووچەڵکردووەتەوە و سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون، هەروەها دەستبەسەر 25 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەلوپەل و ئامێری دروستکردنی درۆندا گیراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان