ترەمپ: ئێران زیانی گەورەی بەرکەوتووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریی تووند دەداتە ئێران و ئاشکرایکرد بەهیچ شێوەک رێگە بە سەرکەوتنی هەوڵەکانی تاران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئەگەر ئێرانییەکان چەکی ئەتۆمییان هەبوایە، بەبێ دوو دڵی بەکاریان دەهێنا، چونکە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کەسانێکی زۆر تووندوتیژ و خراپەکارن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێکارەکانی گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران سەرکەوتوو بووە و بوونەتەهۆی پاشەکشەی تاران و ئێستا ئەو وڵاتە بووەتە دەوڵەتێکی شکستخواردوو”.

ئەوەشی خستەڕوو “سوپای ئێران زیانی گەورەی بەرکەوتووە، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و فەرماندەکانیان کۆتاییان هاتووە، هەروەها سیستمە بەرگرییە دژە فڕۆکەکانیان لەناوچوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان