مهودا میدیا-
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگهیاند “ئەمهریکا لە گەرووی هورمز هەوڵدەدات وەک دز و قاچاخچی چەند کەشتییەک تێپەڕێنێت، بەڵام رووبەڕووی هێزەکانمان دەبێتەوە، کۆنترۆڵی تەواوی گەرووەکە لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێمەدایە و وەڵامی توندی هێرشەکانی دوژمنمان داوەتەوە”.
باسى لهوهشكرد “پێش جەنگ، رۆژانە لانی کەم 120 کەشتی لەم گەرووەوە تێدەپەڕین، تەنانەت ئەگەر ئێستا 1 یان 2 کەشتیش تێپەڕن، بە هیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێت بە پێشتر”.
ئهوهشى خستهڕوو “لەگەڵ عومان گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە گەرووی هورمز و بەتەواوی کۆنترۆڵمان کردوە، ئامانجی دوژمن لە جەنگی فرەڕەهەند ئەوەیە کە لە ناوخۆدا ئاژاوە، تیرۆر و هێرشی سەربازیی کورتخایەن دەست پێبکات، بەڵام پیلانەکانیان بۆ ئێمە روونە”.
باسى لهوهشكرد “ئەمڕۆ ئێران توانیویەتی توانای سەربازیی خۆی زیاتر لە دوژمن بنیات بنێتەوە و دوژمنیش دەزانێت لە قۆناغەکانی داهاتووی شەڕدا ئێمە لە هەردوو رەهەندی چۆنایەتی و چەندایەتیدا باڵادەستتر دەبین”.
ع