مه‌ودا میدیا-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، چین تۆمه‌تباره به بڵاوكردنه‌وه‌ى بنكه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئوردن له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكردنه‌كانیه‌وه.
بەرپرسێكى ئەمه‌ریكى به رۆژنامەكه وتووه “ناتوانین راسته‌وخۆ چین تۆمه‌تبار بكه‌ین، هه‌روه‌ها ناوى ئەو لایەنە چینیانەیان نەهێناوە کە پەیوەندییان بەو بابەتە هەیە، هەروەها به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ پەکینی بە به‌رپرسیار دانه‌ناوه.
گوو جیاجون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئه‌مڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی “ئێمە بە توندیی ئەو گومان و تۆمەتە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، هیچ بەڵگەیەک له‌سه‌ر ئه‌وه نییه”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا دوێنێ یەکشەممە وتى “رەنگە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین زیاتر تێكبچن پێش سەردانەکەی شی جینپینگ سەرۆکی چین بۆ کۆشکی سپی لە 24ى ئەیلولدا”.
وتیشى “کاتێک دەڵێین چین سیخوڕیمان بەسەردا دەکات، من دەڵێم راسته، ئێمەش سیخوڕی بەسەر ئەواندا دەکەین”.
ڕۆژنامەکە درەنگانێکی هەینی بڵاویکردەوە، کاتێک کاربەدەستانی چین رووبەڕووی ئەو بابەتە بوونەتەوە، داوای بەڵگەیان لە ئەمه‌ریکییەکان کردووە کە وێنەی مانگی دەستکردیان بۆ ئێران دابینکردووە و رەتیانکردووەتەوە دان بە تێوەگلانی هیچ لایەنێکی چینی لە گواستنەوەی ئەو جۆرە وێنانەدا بنێن.
ع