نرخى زێڕ تا دێت زیاتر دادەبەزێت

مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئەگەرەكانی بەرزكردنەوەی رێژەی سوود لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی بانكی ناوەندی ئەمریكادا، نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئەیلول، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی بۆ 4,288 دۆلار لە كاتێكدا رۆژی دووشەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكان نرخی یەك ئۆنسە بە 4,350دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕەدارییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەم هەفتەیە بانكی ناوەندی ئەمەریكا كۆدەبێتەوە و بە ئەگەرێكی زۆرەوە بڕیار لە بەرزكردنەوەی سوودی بانكی دەدات، ئەوەش یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا”.

وتیشی “یەكێكی تر لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە كە هەڵاوسانی زیاتری لێكەوتووەتەوە و بووتە هۆی ئەوەی بازرگانان چاویان لەسەر بەرزكردنەوەی رێژەی سوود بێت لەلایەن بانكی فیدراڵییەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ” ئەگەر بێت و ئەمڕۆ و سبەی بانكی فیدراڵی ئەمەریكا بڕیار لە بەرزكردنەوەی رێژەی سوود بدات، ئەوا نرخی ئەو كانزایە بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو دادەبەزێت و دوور نییە جارێكیتر بە ئاسانی بگاتەوە خوار چوار هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان