وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ساڵنامه‌ى خوێندن و پشووه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوە و پشووەكانی بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) بڵاكرده‌وه‌.

بەپێی ساڵنامەكە، لە وەرزی یەكەم 12 هەفتە خوێندن هەیە و 72 رۆژ دەوام و خوێندنە، لە 9-12ی 12ی 2026 هەڵسەنگاندنی بازنەی یەكەمە و لە 15-24ی 12ی 2026 تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمە.

هەر بەپێی ساڵنامەكە، پشووی وەرزی یەكەم لە 25ی12ی2026 دەستپێدەكات تاكو 2ی1ی 2027 و دەوام دەستپێدەكاتەوە.

لە وەرزی دووەم 16 هەفتە كە دەكاتە 89 رۆژ دەوامی خوێندن هەیە و لە كۆتایی مانگی چوار بە هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكانیش لە مانگی 5 و 6ی 2027 بەپێی پۆلەكان ئەنجام دەدرێن.

بەپێی ساڵنامەكە، لە وەرزی دووەمدا پشووی بەهارە 9ی3 تاكو 23ی 3ی 2027 دەبێت لەگەڵ پشووی جەژنی رەمەزان و جەژنی ئێزدی و ساڵیادی رزگاركردنی عیراق و جەژنی قوربان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان