بانکی ناوەندیی دڵنیایی دەدات

مەودا میدیا-

بانکی ناوەندیی عیراق ئاشکرایکرد یەدەگی دراوە بیانییەکانی وڵات بە تەواوی دەتوانن وەڵامی سەرجەم داواکارییەکان بدەنەوە، بە مەبەستی تەمویلکردنی بازرگانیی دەرەکی، ساغکردنەوەی کارتە بانکییەکان، و دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ گەشتیاران بە فەرمی و بەپێی نرخی فەرمیی پەسەندکراو.

بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند “بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دەگەڕێتەوە بۆ پروپاگەندە و چەواشەکارییەکانی بازاڕ، پێشبینییەکان و خراپ بەکارهێنانی بارودۆخی جیوپۆلیتیکی ناوچەکە لەلایەن هەندێک کەس کە قازانج لەم دۆخە دەبینن بۆ تێکدانی دۆخی ئابووریی وڵات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بانکەکەیان بەردەوامە لە تەمویلکردنی بازرگانیی دەرەکی بەپێی ئامانج و کەناڵە پەسەندکراوەکان، بە شێوازێک کە دڵنیایی بدات لە رەوتی ئاسایی هاوردەکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی عیراق”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان