فیدان: پەکەکە هەنگاوی کرداری بۆ چەکدانان نەناوە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد هەرچەندە پەکەکە لە مانگی ئایاری ساڵی 2025، هەڵوەشاندنەوەی خۆی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری راگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستاهیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ چەکدانان نەناوە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ” لەمەودوا جگە لە سوپای فەرمی وڵاتەکانیان عیراق و سوریا رێگە بەهیچ هێزێکی چەکداری هاوشێوەی پەکەکە لەسەر خاکی وڵاتەکانیان نادەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر کەس و لایەنێک لە تورکیا داواکارییەکی هەیە رێگەی ئاشکرا بریتییە لە سیاسەت نەک چەکهەڵگرتن، هیواخوازن پەکەکە ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە بە یەکجاری کۆتایی بێت، بەپێچەوانەوە دەوڵەت لە بەرانبەر خۆیاندا دەبیننەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “چەکدانانی پەکەکە نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ کوردانی عیراق و سوریاش سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەدیدەهێنێت و پرۆسەکە بۆ ئەوانیش بایەخێکی یەکجار گرنگی هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان