بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یه‌كێتیی وه‌ك هه‌میشه‌ پاڵپشتی یه‌كێتیی زانایانى ئایینیی ئیسلامیی بووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌بۆنه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیی زانایانى ئایینیی ئیسلامیی كوردستان، سه‌رۆكى یه‌كێتیی په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌.

بەڕێزان لە یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان

بەبۆنەی 56ـەمین یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مامۆستا و زانایانی ئایینی، پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە و بە چاوی رێزەوە لە رۆڵ و ماندوبوونتان دەڕوانین لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگەکەمان بەرەو چاکەی گشتی، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، برەودان بە بیری میانڕەویی و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەماندا.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەبێت بۆ بەدیهێنانی ماف و خواستەکانی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام و کولتووری جوانی کوردەواری.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان