تره‌مپ پرسى 1300 بارهه‌ڵگر ده‌خاته‌ به‌رده‌م شى جینپینگ

مه‌ودا میدیا-

پرسی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئێران سێبەر دەخاتە سەر لوتکەی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگی هاوتا چینییەکەی کە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی راپۆرتێکی ئەمه‌ریکی ئاشکرایکرد کە بەردەوامی رۆیشتنی پێکهاتە چینییەکان کە دەکرێت لە دروستکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بەکاربهێنرێن بۆ وەزارەتی بەرگریی ئێران.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مه‌ریكى بە پشتبەستن بە شیکاری داتاکانی گومرگی ئێران بڵاویکردەوە کە نزیکەی 1300 بار کە پێکهاتەکانی پۆلێنکراوی، یان تێدایە لە نێوان سەرەتای ساڵ و کۆتایی مانگی حوزەیران لە چینەوە گەیشتوونەتە وەزارەتی بەرگریی ئێران.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، یەکێک لە بارەکان پێکهاتەی ئەلیکترۆنی لەخۆگرتبوو کە دەتوانرا لە دروستکردنی پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی رێنمایی مووشەکدا بەکاربهێنرێت، ئەم بارانە لە هەمان رۆژدا گەیشتە تاران کە پەکین تاوتوێی هەوڵەکانی خۆی دەکرد بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دوو رۆژ لە گەیشتنی ئەو بارە، داتاکان زیاتر لە 12 باری تریان تۆمارکردووە کە پێکهاتەکانیان بە بەهای زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلارە کە دەتوانرێت لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بەکاربهێنرێت.

سروشتی دوو بەکارهێنانی ئەم پێکهاتانە، خۆی لە خۆیدا ئەوە ناسەلمێنێت کە تەنها بۆ مەبەستی سەربازیی دروستکراون، بەڵام رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە کە داتای گومرگی دەریخستووە کە وەرگرەکە وەزارەتی بەرگریی ئێرانە.

ئەم زانیاریانە پرسی ئێران دەخاتە کارنامەی تره‌مپ و شی لە دووەمین لوتکەی ئەمساڵدا، لە کاتێکدا واشنتۆن و پەکین هەوڵی بەڕێوەبردنی ناکۆکی فراوانتر دەدەن کە پەیوەندییان بە بازرگانیی و تایوان و زیرەکی دەستکرد و کانزاکانی زەوی دەگمەنەوە هەیە.

چین گرنگترین هاوبەشی ئابووری ئێرانە، بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا، به‌پێى ئاژانسى رۆیتەرز، مەزەندە ده‌كرێت ە نزیکەی لەسەدا 90ى هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین دەڕوات، ئەمەش وایکردووە بازاڕی چین ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات بۆ تاران.

لە واشنتۆن، بانگەوازەکان بۆ بەکارهێنانی لوتکەکە بۆ فشارخستنە سەر پەکین لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران پەره‌یان سه‌ندوه‌.

جین شاهین، سیناتۆری دیموکراته‌كان، جەختی لەوە کردەوە کە تره‌مپ پێویستە داوای راگرتنی شی بکات کە بە پاڵپشتی ئابووری و سەربازیی چینی بۆ ئێران وەسفی کرد، ئاماژەی بە دابینکردنی ئەو پێکهاتانەی کە لە مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێراندا بەکاردەهێنرێن لەلایەن کۆمپانیاکانی چینی و هۆنگ کۆنگەوە.

لەبەرامبەردا پەکین خۆی وەک پارتێک پیشان دەدات کە بەدوای کەمکردنەوەی ئاستی پەرەسەندندایە.

لە میانەی وتووێژ لەگەڵ عەباس عیراقچی هاوتا ئێرانییەکەی، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین داوای لە واشنتۆن و تاران کرد کە خۆیان بگرن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو لێکتێگەیشتنە کاتیەی لە مانگی حوزەیران پێی گەیشتوون و راوێژکارییەکان دەستپێبکەنەوە.

شی لە کاتێکدا دەگاتە لوتکەکە کە ترەمپ هەوڵدەدات پەیوەندییەکی سەقامگیر لەگەڵ پەکین بپارێزێت و دەستکەوتی ئابووری بەدەستبهێنێت، ئەمەش دووڕیانێک دەخاتە بەردەم سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ئەویش فشارخستنە سەر چین لەسەر ئێران لە هەمان کاتدا هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە کردنەوەی بەرەیەکی نوێی ململانێ لەگەڵ دووەم گەورەترین ئابووری جیهان.

بەم شێوەیە پشتیوانی چین بۆ ئێران دەتوانێت ببێتە یەکێک لە پرسەکانی هەرە هەستیار لە کارنامەی لوتکەکەدا، شانبەشانی بازرگانسی و تایوان، بە لەبەرچاوگرتنی ململانێی بەردەوام و هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ کەمکردنەوەی سەرچاوە دەرەکییەکان کە تاران بتوانێت بەردەوام بێت لە رووبەڕووبوونەوەکانی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان