شایستەی دارایی جووتیاران خەرج دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لەمڕۆژانەدا پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 دەستپێدەکات.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند “بەغدا بڕی 76 ملیار و 294 ملیۆن دیناری وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 رەوانە کردووە و چەکی بانکیی پارەکە تەواوکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ئەمساڵ بە 300 ملیار دینار خەمڵێنراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو مەبەستە خەرج نەکراوە، بەڵام تائێستا بڕی (حەوت ملیار دینار)ی شایستەی دارایی جووتیارانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک بۆ ساڵی 2025 لای بەغدا ماوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “وەزارتی بازرگانیی عیراق بەڵێنیداوە مانگانە بڕی (500 ملیار دینار) وەک شایستەی دارایی جووتیاران خەرج بکات تاوەکو سەرجەم پارەی گەنمی جووتیاران بەتەواوی دابەش دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان