بکوژی هاوڵاتییەک لە هەڵەبجە دەستگیرکرا

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد کاتژمێر (3:00)ی بەرەبەیانی دوێنێ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن بەناوەکانی(ه.ع.ح) تەمەن 22 ساڵ و (ڕ. ش . ع) تەمەن 19 ساڵ، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت لە ناوبازاڕ لەگەڵ کەسێک بەناوی (ب.ح.م) تەمەن 26 ساڵ بووە بە شەڕیان.

ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند “بەهۆی سەختی برینەکەی یەکێک لە بریندارەکان ئەمشەو کاتژمێر (1:37) خولەک گیانی لەدەستداوە و برینداری دووەم بە مەبەستی چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە بەناوی ( ب . ح . م ) تەمەن 26 ساڵ بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەماددەی (406) دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەەکە کراوەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان