مەودا میدیا-
وەزارەتی جەنگیی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) ئامادەکاریی دەکات بۆ ناردنی هەزاران سەربازی هێزی دەریایی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەند هەفتەی داهاتوودا.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە “ئەمەریکا سێ کەشتیی جەنگیی فڕۆکە هەڵگر بە 20 هەزار سەربازەوە رەوانەی ئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەشتییەکان 150 فڕۆکەی جەنگی یو ژمارەیەکی زۆر لە کەشتیی تێکدەر کە توانای هەڵدانی مووشەک و وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکییەکانیان هەیە لەخۆدەگرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “کەشتییە جەنگییەکان بریتین لە USS George Washington لە دەریای عەرەبی، کەشتی USS George H.W، لە زەریای هیندی، هەروەها کەشتیی USS Theodore Roosevelt کە لە چەند رۆژی ڕابردودا سان دیێگۆی بەجێهێشت و چاوەڕوان دەکرێت زەریای هێمن ببڕێت”.
ب ح