عەلی باپیر: داهاتوومان زۆر خراپە

مەودا میدیا-

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاشکرایکرد بەرپرسانی هەرێمی کوردستان كارێكی باشیان كردووە كە نەیانهێشت هەرێم ببێتە بەشێک لەم جەنگەی كە بەرژەوەندیی کوردی تێدا نییە.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند “پێدەچێت هەندێك جوڵەی دیپلۆماسی هەبێت، پێویستە دەستی یەكتر ماچ بکەن نەك لایەنی تر دەستی خۆیان پێماچ بكەن، داهاتووی هەرێم زۆر خراپە، حكومەتی فیدراڵیش چی تر بەو دۆخە رازی نابێت کە دەگوزەرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حكومەت و پەرلەمان رەوایەتی نەماوە، رەنگە لە حكومەتی فیدراڵییەوە كاری زیاتر بۆ بچوككردنەوەی هەرێم بكرێت، تاكە كارتێك هەبێت كارتی تەباییەو با چیتر چاویان لە ئەمەریكا و جولەكە نەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “هیواخوازن ترەمپ لە كەلی شەتان بێتە خوارەوە، چی تر هەڕەشە و كوڕەشە نەكات، ئەمەریكا چیتر خۆی بە كوێخای دونیا نەزانێت، سەردەمی كوێخایەتی بەسەر خەڵكدا بەسەرچووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان