عێراقچی: دۆخی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد گەرووی هورمز هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگی 40 رۆژە و جەنگ دەستپێبکاتەوە یان نا سیاسەتەکانیان وەك خۆی دەمێننەوەو ناگۆڕێت.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “نزیکەی هەموو بنکە ئەم٤ریکا لە ناوچەکە لەناوبراون و كارێكی عەقڵانی دەبێت ئەگەر جارێکی تر هەوڵی هێرشکردنە سەر وڵاتەکەیان نەدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “راستییەکی نوێ لە ناوچەکەدا چەسپاوە، هیچ شتێک ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە رابروودا هەبوو، لەم جەنگەدا زیاتر لە 80 فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکییان لەناوبردووە و دەبێت ئەم جەنگە لە هەموو بەرەکان کۆتایی بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان