مەودا میدیا-
دوای بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیادکرنی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ نێو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییهكان، کاردانەوەی تارانی لێکەوەتەوە و پەرلەمانی ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای خستە لیستی تیرۆرەوە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران “ههنگاوی نابەرپرسانەی یهكێتی ئهوروپا هاندەربووە كه بڕیار بدهن سوپای وڵاتانی یهكێتی ئهوروپا بخهنه لیستی تیرۆرهوه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەربەستی سەرەکی لەبەردەم دوژمنانی وڵاتانی رۆژئاوا، ئێرانێکی بەهێز و سەربەخۆ و یەکگرتوەو بەربەستی سەرەکییە و سوپای پاسداران بەشێکە لە خەڵکی ئێران”.
ب ح