وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: لێدوانەکانی ئاڵا تاڵەبانی رەتدەکەینەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد لێدوان و تۆمەتەکانی ئاڵا تاڵەبانی رەتدەکەنەوە و بێ بنەماو بێ بەڵگەن، ئەم جۆرە لێدوانانە دەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵ دەخاتە ژێرپرسیارەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رایگەیاند “لێدوانه‌كانی ئاڵا تاڵەبانی رەتدەکەنەوە و وەزارەتی نەوتی عیراق چاودێری هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان 255 هەزار بەرمیلی رۆژانەیه‌ و پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە 308 هەزار بەرمیل، هەروەها پێویستە وەزارەتی نەوتی عیراق راستییەکان بۆ رای گشتیی روون بکاتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان