مهودا میدیا-
عهباس عیراقچى، وهزیرى دهرهوهى ئێران رایگەیاند “سەفەری ئەم دواییەی شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ قەتەر لە ئاستی جێگری وەزیری دەرەوە ئەنجام درا و مەبەست لێی درێژەدان بە راوێژ لەگەڵ ناوبژیوانانی قەتەر بوو کە لە ههفتهى رابردوودا لە تارانیش ئامادەبوون”.
باسى لهوهشكرد “لە بنەڕەتدا هیچ پلانێک بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنی ئەمهریکی لەم سەفەرەدا نەبوو، لە ئێستادا ڕاوێژ لەگەڵ ناوبژیوانان سەبارەت بە پلانی دوو رۆژە بۆ دانووستان بەردەوامە و لە رێگای جێبەجێکردندایە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێمە هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیە دەخەینەگەڕ و هیوادارین لە دیوەکەی تردا عەقڵانیەت هەبێت بۆ ئەوەی دیپلۆماسی لە رێگاکانی تر پێ باشتر بێت”.
ع