هەر هێرشێكی ئەمەریكا ناوچەكە روبەڕووی كارەسات دەكاتەوە

مەودا میدیا-
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، دووپاتیكردەوە كە “ئێران لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی بەرگری و سەربازیدایە. هۆشداریشیدا لەوەی هەر هێرشێك یان حیسابێكی هەڵە لەلایەن ئەمەریكاوە رووبەڕووی وەڵامێك دەبێتەوە كە چاوەڕواننەكراودەبێت”.

لە لێدوانێكدا كە میدیاكانی ئێران بڵاویان كردۆتەوە، قالیباف رایگەیاندووە كە “جەنگە سەپێنراوەكانی رابردوو بۆ ئەمەریكا و بریكارە ناوچەییەكانی سەلماندوویانە كە سەردەمی دەستدرێژی كۆتایی هاتووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد “وەڵامی ئێران بۆ هەر حیسابێكی هەڵە لەلایەن دوژمنەوە چاوەڕواننەكراو و بێ سنوور دەبێت، چونكە وڵاتەكەی بە تەواوی ئامادەیە و پێشتر وەڵامێكی پێشكەش بە ئەمەریكا كردووە كە هەم بە بەهێز و هەم عەقڵانی بووە”.

قالیباف ڕوونیشی كردەوە كە ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی واشنتۆندایە بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانی شەڕ و وڵاتەكەشی گەیشتووەتە لوتكەی ئامادەیی بەرگریی خۆی، چ لە بەرەكانی شەڕ و چ لە رووی توانا سەربازییە گشتییەكانیەوە”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان