مهودا میدا-
سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ هاوتا ئەمهریکیەکەی، ئامادەیی ئەنقەرەی بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە رێگای دیپلۆماسیەوە نیشانداوه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند “لە دوایین پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمهریکا لە ٧ی تشرینى دووهم، ئامادەیی ئەنقەرەم بۆ نێوەندگیریی بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان واشنتۆن و تاران راگەیاندووە”.
وتیشى “ئێمە نامانەوێت شەپۆلی نوێی هێرشکردنە سەر ئێران یان ناسەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا رووبدات، ئێمە لە هەموو دەرفەتێکدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە کێشەکان بە دیالۆگ و دیپلۆماسیی چارەسەر بکرێن و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەیشتن بەو ئامانجە”.
وتیشی “ئەم بابەتانەم لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمهریکا وروژاند و نیگەرانییەکانمان بۆ روونکردەوە. بە لایەنەکان رامانگەیاند کە ئامادەین هەنگاو بنێین بۆ کردنەوەی رێگای ئاشتیی و ئاشتیی و دیپلۆماسی”.
ع