نرخی نەوت بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا-
دوای لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كە وتی “ئێستا پێویست بە هێرشكردنە سەر ئێران ناكات”، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا 70 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێكی بوو بە 91.88 دۆلا، نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكاش 78 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێكی بوو بە 86.07 دۆلار.

دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند “پلانی هەیە بۆ كاتێكی نادیار هێرشە سەربازییە نوێیەكان دژ بە ئێران رابگرێت، بەڵام گەمارۆ دەریاییەكانی تەنگەی هورمز وەك خۆی دەهێڵنەوە، ئەوەش ئەو ترسانەی رەواندەوە كە لەسەر پەككەوتنی خستنەڕووی وزە هەیە”.

بەپێی شیكاری شارەزایانی بازاڕە داراییەكان، لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمەریكا و رەوینەوەی ترسی كڕیارانی نەوت لە ئاستەنگەكانی دابینكردنی و وزە و داخستنی یەكجارەكی گەرووی هورمز، بووەتە هۆكاری ئەو دابەزینە بەرچاوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان