مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 2026/11/13، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی زیاتر لە 10 ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە ”داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڕی 10 ملیار و 830 ملیۆن و 710 هەزار و 546 دینار بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ”داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 89%ی بەشێوەی نەختینە و 11%ی بەشێوەی چەک بووە”.
ب ح