د.فەرهاد تۆفیق: هیواخوازین باسی دوو ئیدارەیی خەونێکی ناوخۆش بێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد سوپاسی هەموو هاوڵاتییان و کەسایەتییەکان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو (ئامینە حەسەن) دایکی محەمەد حاجی مەحمود.

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “وەک پارتی سۆسیالیست هەموو کات جەخت لە تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئومێد دەکەن ئەو هەواڵانەی کە لەناو شەقمدا بڵاوبووەتەوە و باس لە دوو ئیدارەیی دەکەن خونێکی ناخۆش بێت، چونکە بابەتی دوو ئیدارەیی و لێکترازانی نێوان هێزە سیاسییەکان لە بەرژەوەندیی کورد نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان دەکەن ناکۆکییەکان وەلاوبنێن و پێگەی کورد لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان بەهێز بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان