بەهۆی گەندەڵییەوە بەپرسێكی عیراقی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنرێتەوە

مەودامیدیا-
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عیراقی لە میسرەوە راگەیاند بە هۆی ئەوەی لەلایەن دەستەی دەستپاكی و دادگای عیراقەوە داواكراوە بە تۆمەتی دزینی سامانی دەوڵەت.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە “لە رێگەی بەدواداچوونی راستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، توانیویانە بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عیراق لە میسرەوە بگەڕێننەوە بەهۆی ئەوەی چەند تۆمەتێكی دزی و گەندەڵی لەسەر بووە”.

باسی لەوەش كردووە “چڕەكانی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەی دەستپاكی بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی (ئینتەرپوول) و باڵیۆزخانەی كۆماری عیراق لە قاهیرە، سەركەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی تۆمەتباری هەڵاتوو (فەرحان ئەلفەرتووسی)، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عیراق.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان