فەرمانگەی میدیا و زانیاریی: 14 یاسای فیدراڵی دەرنەچوێنراون

مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە یەکێک لەو پێشێلکارییانەى بەرانبەر دەستووری عیراقی فیدراڵ کراوە، تائێستا ئەنجومەنی فیدراڵی پێکنەهێنراوە، سەرەڕای ئەوەی دەستوور ساڵی 2010ی وەک دوا وادە بۆ پێکهێنانی دیاری کردبوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “رێژەی نوێنەرایەتیی کورد لە دەزگا فەرمانبەرییە فیدراڵییەکاندا، بەتایبەت لە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان، کەمترە لە 1%، کە ئەمەش یەکێکە لە پێشێلکارییەکی دەستوور”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو پشکەی بەکردەیی بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیدا تەرخان کراوە دوای کەمکردنەوە و کۆتوبەندەکان، بەراورد بە ڕێژەی 17%ی پێشوو، لە باشترین دۆخدا 5% بووە، لەنێوان ساڵانی 2014 تا 2025 هەرێمی کوردستان، مووچەی هەشت ساڵی بە تەواوەتی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە نەنێردراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “نزیکەی 20 ساڵ بەسەر وادەی ماددەی 140دا تێپەڕیوە و جێبەجێ نەکراوە. دواوادەی دەستووری بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە لە 31ی کانوونی یەکەمی 2007 کۆتایی هاتووە بەبێ جێبەجێکردنی کردەیی، هەروەها 14 یاسای فیدراڵی هێشتا بە پەکخراوی ماونەتەوە و دەرنەچوێنراون، سەرەڕای دەقی روونی دەستوور، کە ئاماژەى پێکردووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان