مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات “هه‌سه‌ده” رایگه‌یاند، هێزه‌كانى سوریا به كاتى هاتوونه‌ته ناو حه‌سه‌كه‌و به‌جێیده‌هێڵن.
فەرهاد شامی، وته‌بێژى هەسەدە رایگەیاند “لە چوارچێوەی رێککەوتنەکاندا، ئەمڕۆ دووشه‌ممه، دەستەیەکی سەرەتایی حکومەتی کاتیی سوریا کە لە 100 بۆ 125 ئەندام پێکهاتوون، بە 15 ئۆتۆمبێلەوە هاتنە ناو شاری حەسەکە، بڕیاریشە سبەینێ گرووپێکی دیکە بە هەمان قەبارە بچنە ناو شاری قامیشلۆ”.
وتیشى “هەموو ئەو کەسانەی هاتوونەتە ناوچەکە خەڵکی پارێزگای (دەرعا)ن، ئەمەش وەک مەرجێکی سەرەکیی هەسەدە لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەدا جێگیر کراوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەو هێزانە لە سێ بۆ چوار شوێنی دیاریکراوی ناو سەنتەری شاری حەسەکە جێگیر دەبن. ئامادەبوونیان تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی و دیاریکراو دەبێت، هەروەها لە ژێر چاودێری و بە یاوەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی کورد) ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن”.
ع