مهودا میدیا-
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئهمهریكا رایگهیاند “دانوستانەکانی نێوان ئەمهریکا و ئێران لەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێن، سەرەڕای ئەوەی تاران داوای گۆڕانکاری لە شوێن و شێوازەكەی کردووە”.
باسى لهوهشكرد “لەگەڵ نێردەی تایبەت ستیڤ ویتکۆف قسەم کردووە و ئەم گفتوگۆیانە، تا ئێستا، بڕیارە بكرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمهریکا هەمیشە پێشەنگی دەدات بە دیپلۆماسیەت، بەڵام دیارە ئەمەش بە دوو لایەن دەكرێت، پێویستمان بە هاوبەشێکی ئامادە هەیە بۆ سەرخستنی هەنگاوە دیپلۆماسیەكان، ئەوەش ئەوەیە کە نێردەی تایبەت ویتکۆف بەنیازە لێی بکۆڵێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بکات”.
ئهوهشى خستهڕوو “بژاردەی لێدانی سەربازیی هێشتا لەسەر مێزی ترەمپە ئەگەر دیپلۆماسی شکستی هێنا”.
هاوكات ماڵپەری ئاکسیۆسی ئەمهریكی ئەمڕۆ چوارشهممه، ئاشكرایكردووە “پێشبینی دەکرێت هەینی داهاتوو گفتوگۆی نێوان ئەمهریکا و ئێران لە عومان بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، رازی بووە بە داواکاریی ئێران بۆ گواستنەوەی دانوستانەکان لە تورکیاوە بۆ عومان”.
ع