داوا دەکرێت کۆمەڵی ئیسلامی بخرێنە لیستی تیرۆرەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی سەبارەت بە کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کوردستان دەکات.

حەمەسەعید حەسەن، سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی رایگەیاند “ئیخوان لە زێدی خۆی، لە میسر لەمێژە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، لە ئەمەریکا و ئوردن و سعودیە و وڵاتانی تری کەنداویش لە لیستی تیرۆردایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تکا لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات کۆمەڵی ئیسلامیی و عەلی باپیر کە کلکیشی لەگەڵ حزبی بەعسدا گرێدابوو، کە دوێنێ قەڵا و سەنتەری هەولێری گڵاو کرد، بخەنە لیستی تیرۆرەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان