مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 12 ساڵه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم وه‌ك خۆى دابه‌شناكرێت و ساڵانه دوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نادرێت، به‌ڵام حكومه‌ت به‌رده‌وام له دروستكردنى بارگرانیی بۆ سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ى.
سه‌روان ئه‌سعه‌د، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “سه‌ره‌تا حكومه‌ت ده‌بێت كارى ئاسانكردن و سوككردنى بارى سه‌ر شانى خه‌ڵكه‌كه‌ى بێت، نه‌ك خه‌ریكى بارگرانیی بێت”.
وتیشى “له‌ملاوه مووچه ناداته فه‌رمانبه‌ران، له‌و لاشه‌وه خه‌ریكى دروستكردنى بارگرانییه بۆ خه‌ڵك، ئه‌مه حكومه‌تى پێ ناوترێت، چونكه ئه‌وه پیشه و سیاسه‌تى حكومه‌ت نییه بۆ میلله‌ت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سه‌ره‌تا وتیان پاره‌ى كاره‌باى رووناكى تا 400 وه‌حده به 72 دینار هه‌ژمار ده‌كرێت تا ئه‌وه‌نده خه‌ڵكیان چاوبه‌ست كرد، ئێستا هێنده گرانیان كردووه ره‌نگه سبه‌ى خه‌ڵك تواناى نه‌مێنێ پاره بدات، هه‌ر كه‌سیش پاره نه‌دا كاره‌باى ده‌بڕن، كه‌واته ئه‌و حكومه‌ت ئه‌ركى ئه‌وه‌یه ژیانى خه‌ڵكه‌كه‌ى قورس‌تر ده‌كات”.
ع