زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆڕمی خۆراک دەستیپێکرد

مەودا میدیا-

بەرێوبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد پاش سێ ساڵ لەراگرتنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک ئێستا پڕۆسەکە لە شەش پارێزگای عیراق دەستیپێكردووەتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل, بەرێوبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند “پرۆسەکە لە پاڕیزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی لۆدێکی زۆر لە پارێزگاکانی هەولێر وسلێمانی دەستیپێنەکردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو ئێستا 94% ی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، تۆمارکردووە لە بەرانبەریشدا 291 هەزار هاوڵاتیی ماون کە خۆیان لە سیستمەکە تۆمار بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار نەکردووە لە دەرەوەی وڵاتن یان کارتی نیشتمانیان نییە بەوهۆیەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان راگیراوە”.

باسی لەوەشکرد “زیادکردنی ناوی ئەو کەسانەی پرۆسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە لە فۆرمی خۆراک دەکەوێتە قۆناغی دووەم، هەندێکیان گرفتی گواستنەوەی شوێنیان هەیە، لەئێستادا دەستپێناکات.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان