تاریفەی گومرگی لە دەروازەکانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵەکانى حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە 975ی ساڵی 2025، کە تایبەتن بە جێبەجێکردنی باجی گومرگی و سیستەمی ئاسیکودا بەردەوامە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی دەروازە سنورییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی گومرگ و باج و چەند راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەکەی محەمەد شیاع سودانی ئامادەبوون، جەخت لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی بڕیارەکان و جێبەجێکردنی تاریقەی گومرگی و جێبەجێکردنی تەواوەتی سیستەمی ئاسیکودا کرایەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سودانی فەرمانیكردووە بە پاڵپشتیكردنی رێکارەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە خاڵەکانی پشکنینی هاوسنووری هەرێمی کوردستانی عیراق، بە ئامانجی زامنكردنی یەكسختنی رێکارەکان و رسومات لە سەرجەم دەروازەكان”.

لای خۆیەوە محەمەد شياع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “ئەم پرۆسەیە نمایندەی هەنگاوێکی گشتگیری چاکسازیی ئابووری دەکات، ئەو بڕیارە گرنگ و ستراتیژیانەی کە دراون ئامانجیان راستکردنەوەی رێڕەوی ئابووری و چارەسەرکردنی ناهاوسەنگییە کەڵەکەبووەکانە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان