زیادکردنی پارەی بەشەخۆراک ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاشکرایکرد پارەی مانگانەی بەشەخۆراک لە هەموو عیراق زیادیکردووە بەڵام جیاوازییەکە لەنێوان هەرێم و بەغدا بڕی 250 دینارە”.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند”لەشارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆ هەر بەشە خۆراکییەک بڕی هەزار دینار وەردەگیرێت بەڵام لە هەرێم بڕی هەزار و 250 دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت، ئەمەش بۆ قەرزی کۆن دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ساڵی 2004 بەدواوە تاوەکو مانگی 2022/12، ئەو بەشەخۆراکانەی هاتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەو پارەیەیەی لە هاوڵاتییان وەرگیراوە لە پرۆسەی دابەشکردنەکەدا خەرجکراوەو دوای گەڕاندنەوەی قەرزەکە، پارەی بەشەخۆراک هاوتای بەغدا دەبێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی بازرگانی عیراق، سەبارەت بە زیادکردنی پارەی بەشەخۆراک بڵاویکردەوە “ئامانج لە بڕیارەکە پاڵپشتی بودجەی گشتیی و چارەسەری کرێی گواستنەوەی بڕێکی زۆر لە ماددە خۆراکییەکان بووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان