مهودا میدیا-
عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی و هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار پێویستی بە سازانی ناوخۆیی کورد هەیە، وەک شایستەیەکی دەستوری.
باسى لهوهشكرد “لای ئێمە کێشە نییە سەرۆک کۆمار سەر بە پارتی بێت، یەکێتی بێت، یان کەسایەتییەکی بێلایەن، بەڵکو گرنگ ئەوەیە بە میکانیزمێکی کوردستانی دیاری بکرێت، نەک لایەنێکی سیاسی بە تەنیا بڕیاری لەسەر بدات”.
ئهوهشى خستهڕوو “هیچ ناکۆکییەکی ناوخۆیی لەنێو پارتیدا نییە سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار، سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیرانیش پشتیوانی لە بڕیاری ماڵی شیعە دەکەین”.
وتیشى “ئێستا نوری مالیکیان دیاریی کردووە، هەر کەسێکی دیکەش کاندید بکەن پشتیوانی لێ دەکەین و هاوکار دەبین”.
ع