مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگهیاند، دوژمن ئەگەر بۆ جارێکی تر هەڵە بکات، گورزی کوشەندەی بەردەکەوێت و گەل و هێزی چەکداریی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی داگیرکارە.
عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگهیاند “جیهان لە قۆناغی تێپەڕین لە فۆڕمی تاکڕەهەندی و تاکجەمسەرییە، ئەمهریکا حەز بەو گۆراناکرییە ناکات و هەوڵ دەدا بە هەڵمەتی ناڕەوا و نایاسایی، ههژمونى خۆی بسەپێنێت”.
وتیشی “ئەگەرچی ئێمە هیچکات دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووین و لە رابردوودا بۆ پێشگری لە هەڵگیرسانی شەڕ هەوڵمان داوە، بەڵام جموجۆڵی ئەمهریکا بۆتە هۆی گۆڕانی هەڵوێستی ئێمە و دوژمن ئەگەر بۆ جارێکی تر هەڵە بکات، گورزی کوشەندەی بەر دەکەوێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “گەل و هێزی چەکداریی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی داگیرکارە”.
ع