مهودا میدیا-
چەند كاتژمێرێك پێش دەستپێكردنی خولی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییەكانی نێوان ئەمهریكاو ئێران لە جنێفى سویسرا، لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا باسى تواناى سهربازیی ئێرانى كرد.
ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا رایگهیاند “ئێران خاوەنی جبەخانەیەکی زۆر گەورەی مووشەکی بالیستییە کە هەڕەشە لە بنکەکانی ئەمهریکا لە ناوچەکە و هاوپەیمانەکانمان دەکات”.
وتیشى “ئێران چەکی هەیە کە هەڕەشە لە جموجۆڵی کەشتیوانی و کەشتییە دەریاییەکانی ئەمهریکا دەکات، جگە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، خاوەنی چەکی نەریتییە کە بە تایبەتی بۆ هەڕەشەکردن لە ئەمهریکا و ئەمهریکییەکان دروستكراون”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێران رەتیدەکاتەوە باس لە مووشەکە بالیستیەكانی بكرێت، ئەمەش کێشەیەکی زۆر جدییە، مووشەکیان هەیە کە دەتوانێت زۆربەی ئەوروپا بكاتە ئامانج”.
ع