ئەمەریکا بە تەنها لەشەڕدا سەرکەوتوو نەبووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمەریکا تاوەکو ئێستا لە دوو شەڕدا خۆی بە تەنها بووە شکستیهێناوە وەک ڤێتنام و کۆریا و ئەفغانستان.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “ئەمەریکا زۆربەی شەڕەکانی بەشێوەی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی تری ناتۆ کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا لە شەڕی عیراقدا 34 دەوڵەتی لەگەڵ بووەو لە شەڕی داعشیشدا 64 دەوڵەتی لەگەڵ بوو بەڵام هیچ یەکێک لەو دەوڵەتانە هێندەی پێشمەرگە کاریگەر نەبوو”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا لە ئەفغانستان شکستیهێناو وڵاتەکە و بە بەهای دەیان ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازیی رادەستی تاڵیبان کرد، هەروەها لە یەمەن بەرانبەر عەشیرەتێکی وەک حوسییەکان شکستیهێنا”.

باسی لەوەشکرد “كوڕەكەی شا هێشتا نەگەیشتووە، شۆرتی لە پێدایەو لە مەسبەحەكانی ئەمەریكاوە هەڕەشە لە كورد دەكات، تاوەکو ماوە دەبێت لە ئەمەریكا بمرێت، ناتوانێت پێبخاتە خاكی ئێرانەوە”.

وتیشی”ئەگەر ئەمەریكا پشتیوانی كوڕی شا بكات دەبێت سەنگەر دژی ئەمەریكا و كوڕی شا بگرن، چونكە كورد هێندەی خێری لە باوكی نەبینیوە تاوەکو لە كوڕی شا ببینێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان