مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد داخستنی گەرووی هورمز و بەردەوامی و فراوانبوونی ململانییە کان و چڕبوونەوەی هێرشەکان هاتوچۆی دەریایی پەکسختووە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند “باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی دانووستان بەڵام هیچ ئاماژەیەک بۆ ئاگربەست نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عیراق بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە بەهۆی ململانییەکانەوە راستەوخۆ زیانی بەرکەوتووە، بەو پێیەی رووبەڕووی هێرشی هەردوولا دەبێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” بەردەوامی شەڕەکە دەبێتە هۆی قەیرانی بازاڕی وزە و بەرزبوونەوەی نرخەکان و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووریی ناوچەکە و جیهان دەبێت”.
ب ح