مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی غازی له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر راگرتوه.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاند “له هه‌نگاوێكدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك هه‌نگاوی خۆپارێزی له هێرشه‌كان به‌رهه‌مهێنانى غازمان راگرتووه”.
باسى له‌وه‌شكردووه “هەموو بەشەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ئامادەباشیدان هەر کاتێک بارودۆخ گونجاو بوو دەست بە کارەکانمان ده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشى “هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەردەوامە و پابەندین بەوەی کە بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی شەفافییەت، هەر گۆڕانکارییەکی گرنگ رووبدات دەستبەجێ بازاڕی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه”.
ع