مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه، بایهكى به‌هێز هه‌رێمى كوردستان و سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌گرێته‌وه.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “شەپۆلی دابارین کۆتایی دێت و بای باکوری خۆرهەڵاتی ناسراو بە رەشەبا چالاک دەبێتەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە باران‌و بەفرەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتۆتەوە پێشبینی دەکرێت کاریگەکانی لەسەر پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ده‌وروبه‌رى بگرێته‌وه”.
وتیشى “لە سبەینێ دووشەممە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بای باکوری خۆرهەڵات ناسراو بەڕەشەبا چالاک دەبێتەوە لەزۆربەی ناوچەکان بەخێرایی 25 تاوەکو 50 کم لەسەعاتێکدا لە هەندێ شوێنی باکوری پارێزگای سلێمانی و خۆرهەڵاتی دەڤەری پشدەر ئەگەر هەیە تاوەکو 60 کم لەسەعاتێکدا بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لەگەڵ ئەم رەشەبایەدا هەوایەکی ساردی کوێستان و شاخاویە بەرزەکانی خۆرهەڵاتی لەگەڵ خۆی دێنێتە ناوچەکان هەست بەکەشێکی سارد دەکرێتەوە و تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ع