هاوکاريی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو دابەش دەکرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هاوكاریى هاوپه‌یمانان بۆ مانگى دوو گه‌یشتووه‌ و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٢) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنج شەممە بەرواری (١٢)ی ئاداری ٢٠٢٦، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان