مەودا میدیا-
کەسایەتییەکی سیاسی عیراقی لە پەیامێکدا ئاشکرایکرد مێژوو جەخت لە هەڵوێستی نەتەوەیی و یەکگرتوویی پەیکەری کۆمەڵایەتی عەرەب و کورد لە عیراقدا دەکاتەوە، بەبێ گوێدانە هەڵوێستی ئەو حکومەتانەی وڵاتیان لە سەردەمە جیاوازەکاندا بەرێوەبردووە، چونکە سیاسەتی ئەو حکومەتانە هەمووانیان کردە ئامانج،
باقر جەبر ئەلزوبێدی، سیاسەتمەدار و وەزیری پێشووتری نەوتی عیراق رایگەیاند “برایەتی عەرەب و کورد رەنگە بۆ پێگەی رابەری تەریقەت، ئیمام موحسین ئەلحەکیم (خوای گەورە لێی رازی بێت) بگەڕێتەوە بەتایبەت فەتوا بەناوبانگەکەی کە شەڕی کورد قەدەغە دەکات، یەکێک بێت لەو هەڵوێستە گرنگانەی کە ناتوانرێت تەمومژاوی بکرێت یان گرنگییەکەی کەم بکرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی هەرێم هەرێم هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە گۆڕیوە و ئەمەش بڕیارێکی ژیرانەیە کە دەبێت دەستخۆشی لێبکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە رێگەی پەیوەندی مێژووییمان لەگەڵ زۆرێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی کورد، بەتایبەتی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و و بەرهەم ساڵح، داوا لە هەموو لایەک دەکەم بە واقیعی دۆخەکە بخوێننەوە و بە بەڵێنە درۆینەکانی رۆژئاوا کە هەمیشە خەونی کوردیان لەناوبردووەو بوونەتەهۆی لەدەستدانی مافەکانی پێکهاتەکە”.
باسی لەوەشکرد “وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند مانگێک لەمەوبەر کوردەکانی رۆژئاوایان فرۆشت و پێش ئەوانیش وازیان لە کوردەکانی عیراق هێنا، بە تایبەت ریفراندۆمی سەربەخۆیی، سەرەڕای پاڵپشتی دارایی و سەربازیی رۆژئاوا بەداخەوە تەنها وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان گەلی کورد دەبینن”.
وتیشی “کوردەکانی ئێران وانەیان لە هەڵوێستەکانی رۆژئاوا وەرگرت کە ئامادە نەبوون ببنە بەکرێگیراو بۆ پڕۆژەی رۆژئاوا و پێیان باشتر بوو لە ژێر خێمەی نیشتمانەکەیان بمێننەوە، هەرچەندە تەحەددیات و سەختییەکان هەرچییەکیان هەبێت”.
ب ح