مه‌ودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئه‌مڕۆ سێشەممە، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند “هاوبەشی ئەو خەمەین کە بەهۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک لە “پاڵەوانانی پێشمەرگە” رووی لە ناوچەکە کردووە”.
وتیشى “ئێمە هاوخەمی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەین بۆ شەهیدبوونی پاڵەوانەکانیان”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بۆردوومانى باره‌گایه‌كى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا‌و به‌هۆیه‌وه شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 20 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون.
ع