شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر و سلێمانی بڵاویانکردەوە ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکەنەوە لە ئەنجامی پێشبینیەکانی کەشناسی بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی كوردستان بە گشتیی سەنتەری شار و دەوربەری دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر و سلێمانی رایانگەیاند ” ئەگەری بەرزبونەوەی باراناو لە هەندێک شەقام و گەڕەکەکانی ناوشار هەیە، وە هەروەها لە رێگاکانی دەرەوەی شار بەهۆی نالەباری کەش و هەوا لێخوڕین سەخت دەبێت، بۆیە داوا لە شوفێران دەکەن ئەگەر بۆکاری زۆر گرنگ و پێویست نەبێت شەقام و رێگاکان بەکارنەهێنن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمرۆ و سبەینێ رۆژی هەینی کاریگەری کەش و هەوا بوونی دەبێت و مەترسی لەسەر پڕۆسەی شۆفێریکردن دروست دەکات و بەهەموو شێوەیەک بەرەو ناوچە شاخاوی و سەیرانگاکان نەچن بەهیچ شێوەیەک تا کۆتایی کاریگەری ئەو شەپۆلە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان