بنکەیەکەی ئاسمانیی عیراق بە ئامانجگیرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی عیراق ئاشکرایکرد لە رێگەی چەند مووشەکێکی (گراد)وە بنکەیەکی ئاسمانیی وەزارەتەکەیان لە بەغدا و بە ئامانجگیراوە و فڕۆکەیەکی سەربازیی تێکشکاوە.

وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاند “کاتژمێر 1:55ی شەوی رابردوو، بنکەی ئاسمانیی (شەهید محەمەد عەلا) بە مووشەکی گراد (122 ملم) بۆردومانکراوەکە لە دەوروبەری بەغداوە مووشەکەکان ئاراستە کرابوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە ئەنجامی هێرشەکەدا فڕۆکەیەکی جۆری (Antonov-132)ی سەر بە هێزی ئاسمانیی عیراق بەتەواوی تێکشکاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هێرشەکە کارێکی تاوانکاریی ترسنۆکانەیە و هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە راوەدوونانی ئەوانەی دەست بۆ ئاسایش و سەروەریی وڵات دەبەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان