مەودا میدیا-
بەهۆی پشتیوانی نەکردنی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە کە وڵاتەکەی دەیەوێت لە هاوپەیمانێتییەکەی بکشێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “هەرگیز ناتۆ بۆ ئەمەریکا گرنگ نەبووە و هەمیشە هاوپەیمانییەتییەکە پڵنگێکی کارتۆنین و سەرۆکی روسیاش ئەوە دەزانێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پێویستە دووبارە لێکۆڵینەوە بکەنەوە کە ئایا ناتۆ هێشتا ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات یان بووەتە شەقامێکی یەکلایەنە کە تێیدا ئەمەریکا تەنها یارمەتی ئەوروپا دەدات”.
ئەوەشی خستەڕوو “کاتێک پێویستیان بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانیان بووە، مافی بەکارهێنانی بنکە ئاسمانییەکانیان لێ زەوتکراوە، بۆیە تاوتوێ کشانەوە دەکەن لە ناتۆ”.
ب ح