گەشتی حاجیان بۆ حەجی ئەمساڵ دەگۆڕێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سەرجەم کارەکانی حاجییان بۆ ئەمساڵ بە ئاسایی بەڕێوەدەچن و ڤیزای هەموو حاجییانیش گەڕاوەتەوە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند “سەرەڕای بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەردەوامە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ڤیزای سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوەو لە 2026/4/18وە ڤیزای حەج بە فەرمی چالاک دەکرێت و وەرزی حەج بۆ هەموو وڵاتانی جیهان دەستپێدەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەگەر بارودۆخی ئەمنی و شەڕ لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەشتی حاجییان لە ئاسمانییەوە بۆ رێگەی وشکانی دەگۆڕێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان