مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال بۆ سەرۆک کۆماری عیراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ ساتی شانازیی و بەرزڕاگرتنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد کە بۆ یەکەمجار پێشمەرگەیەک، رابەری شۆڕشی نوێ، سەرۆک مام جەلال وەک یەکەمین کورد بووە سەرۆککۆماری عیراق و یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراویش بوو کە لە پرۆسەیەکی دیموکراسی متمانەی بەدەستهێنا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵگری میراتە دەوڵەمەند و بەنرخەکەی سەرۆک مام جەلالین و بەشوێن هەنگاوە سیاسییەکانیدا دەڕۆین و لەسەر هەمان ڕێباز کاردەکەین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی گەشاوەتر و پتەوکردنی برایەتی و چەسپاندنی ئاشتی زیاتر لە نێوان هەموو لایەنە جیاوازەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم کاتەدا دووپاتیدەکەنەوە ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی هەر کەس و لایەنێک کە باوەڕی بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە بە ئامانجی ئاشتی و پێکەوەیی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان”.
ب ح