مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و هێرشه‌كانى ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر چه‌ند پرد و پێگه‌یه‌كى ستراتیژیی و دورگه‌ى خاركى شاده‌ماریی ئابوورى و نه‌وتى ئێران، ئێرانیش ده‌ستى به هه‌ڕه‌شه‌كرد.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زارى چه‌ند به‌رپرسێكى ئێران بڵاویكرده‌وه “ئەگەر دۆخەکە بەرەو ئاڵوزتر بوون بچێت، هاوپەیمانەکانی ئێران گەرووی باب ئەلمەندەبیش دادەخەن”.
داخستنى گه‌رووى باب ئه‌لمه‌نده‌ب به‌ته‌واوىی دۆخى بازاڕ و ئابوورى جیهان و بازاڕى سوته‌مه‌نیی خراپ ده‌كات.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، ئێران گه‌رووى هورمزى داخستووه و به‌هۆیه‌وه نرخى سوته‌مه‌نیی به هه‌موو جۆره‌كانى له ئه‌وروپا گرانبووه و نرخه‌كه‌ى چه‌ند هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه.
له لایه‌كى تریشه‌وه، سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مشه‌و هێرشبكرێته سه‌ر ژێرخانى ئابوورى ئێران، ته‌واوى وزه‌ى ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرن.
ع